دەربارەی کارگەی تازە
کارگەی تازه بۆ بەرهەم هێنانی هەموو جۆرێك لە چەرەزات و بابەتە خۆراکییەکان و پاقلەمەنی، لە ساڵی 1994 لە هەولێر دامەزراوە، کۆمپانیای تازە گرنگییەکی تەواو بە پاك و خاوێنی و کوالیتی بەرهەم هێنان دەدات وە لە وەزارەتی تەندروستی و پیشەسازی وە دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە.
کارگەکەمان خاوەن چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتییە کە بەو هۆیەوەش بەرهەمەکانمان بە شێوازێکی ستاندارتی جیهانی بەرهەم دەهێندرێت. کارگەی تازه لە سەرەتادا بە چەند جۆرێکی چەرەزات لە خزمەت ئێوەی ئازیز دابوو دووای بە دەست هێنان متمانەی ئێوە بە چەندین جۆر و قەبارە و بابەتیتر لەگەڵ ئێوە بەردەوام بووە.

هەمیشە کارگەکەمان لەگەڵ بەرهەم هێنانی بابەتی نوێ تازەگەر بووە و لەگەڵ ئەوەشدا کوالیتی بەرهەمەکانیش هەردەم باشترینی بە ئێوە پێشکەش کردووە. کۆمپانیای تازە یێکێك لە ئامانجەکانی هەمیشە لەگەڵ ئێوە بوون دایە لە هەر ساتێك و کاتێكدا لە ساڵی 1994وە هەوڵی ئەوەما داوە کە لە هەموو ساتەکانتاندا لەگەڵ ئێوە ببین.

لە ئێستادا کارگەکەمان بە چەندین جۆری چەرەزات پێداویستی ڕۆژانەی بازاڕی ناوەخۆ دابین دەکات و هەناردەی بازاری دەرەوەش دەکات بە باشترین کولیتی و خاوێنترین شێواز بەرهەمەکان بە ئێوەی ئازیز دەگەیێنێت، جگە لەمانەش تیمی کارگەی تازە ڕۆژانە کاردەکەن کە بابەتی جیاوازتر بەرهەم بهێنن و بە خێراترین شێواز بە ئێوە بیگەیێنن.
بەرهەمەکان
لە خوارەوە چەند وێنەی نموونەی بەرهەم هەیە؛ هەموو وێنەکان پاك کراون و دڵنیایی ئەوە هەیە کە بۆ نیشاندان بەردەست بن.




پەیوەندی
-
کاتی دەوامی کارگەکەمان8کاتژمێرە — لە 8ی بەیانی بۆ 4ی عەسر
-
ژمارەکانی کارگەبەڕێوەبەر : 07504470036 & 07704470036
ژمێریار : 07503130038
مندوب: 07503350036
فرۆشیار : 07508588001 -
ناونیشانی کارگەهەولێر /پیشەسازی باشوور ، پشت گۆڕستانی معمل قیڕ .